خۆرهه‌ڵات نیوز: نووسه‌رێكی تورك كه دۆستایه‌تییه‌كی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ یاشار بیوك ئانت، سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌رته‌شی توركیا، دوێنێ له وتارێك دا له رۆژنامه‌ی میلییه‌تی توركی، نووسی: هه‌م یاشار بیوك ئانت سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌رته‌شی تورك و هه‌م جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی بڵندی تێكۆشان له دژی تیرۆر و وته‌بێژی حكومه‌تی تورك، جه‌میل چیچه‌ك، به ئاشكرا ئه‌وه‌یان وتووه كه ئامانج له هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها په‌كه‌كه نییه، به‌ڵكوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی و ده‌سه‌ڵاتی باكووری عێراق(هه‌رێمی كوردستان)ه و كه گۆیا یارمه‌تی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن.
فیكره‌ت بیلا، نووسه‌ری ئه‌و وتاره له رۆژنامه‌ی میللییه‌تدا ده‌نووسێ: وه‌ك ئاگادارن سه‌رۆك وه‌زیری توكیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌وه‌ی ئه‌و وڵاته عه‌لی باباجان، له گه‌شته دیپڵۆماسیه‌كانی ئه‌م ئاخریانه‌یاندا وتبوویان كه هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به مه‌ستی سه‌ركوتكردنی په‌كه‌كه‌یه.
به‌ڵام له لێدوانه‌كانی یاشار بی‌و ئانت و روونكردنه‌وه‌كانی جه‌میل چیچه‌كدا ئه‌و راستییه ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و قسانه ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده‌ن، ئه‌گینا ئامانجی سه‌ره‌كی له هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه.
فیكره‌ت بیلا ده‌نووسێ: به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی حورییه‌تیش، ئه‌رتوغرول ئوزكوك، چه‌ند رۆژ له مه‌وبه‌ر گوتبوی ئامانج به ته‌نبا په‌كه‌كه نییه و به‌ڵكوو بارزانیشه. ئوزكوك نووسیبووی كه ئه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی به سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌رته‌شی تورك، یاشار بیوك ئانتیش كردووه و ئه‌ویش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی قه‌بووڵ كردووه.
فیكره‌ت بیلا نوسیوییه‌تی: من كه خۆشم به دوا داچوونم بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كرد و ته‌له‌فونم بۆ بیوك ئانمت كرد و لێم پرسی كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه راسته؟ ئه‌و گوتی راسته و ئاواشی قسه كرد: "من هه‌میشه وتوومه، له نێوان تیرۆریست و ئه‌وكه‌سه‌ی كه یارمه‌تیی تیرۆریست ده‌كات هیچ جیاوازییه‌ك نییه".
بیوك ئانت رایگه‌یاند: چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌مریكا گوتبووی كه بارزانی یارمه‌تی په‌كه‌كه ده‌كات، بۆیه ئه‌و ناتوانێ كه‌له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه هاوكاریی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن دانیشتنی هه‌بێت. بیوك ئانت ئیدیعای ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ست دایه كه بارزانی یارمه‌تی په‌كه‌كه‌ی كردووه.
یانی به‌لای سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌رته‌ش له تێكۆشان دژی په‌كه‌كه دا بارزانی له گه‌ڵ توركیا نییه، به‌ڵكوو دژی توركیا و له گه‌ڵ په‌كه‌كه‌یه.
بیوك ئانت ونووسیویه‌تی: گۆڕینی روانگه و پێگه‌ی بارزانی ئامانجی توركیایه.
هه‌ر له‌و نووسینه دا هاتووه كه بیوك ئانت ئیدیعا ده‌كا: بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی كه به ئامانجی خۆی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بگات، ئه‌وا دێت توركیا به شتی دیكه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كا و پشتگیری په‌كه‌كه ده‌كا. یانی ده‌یه‌وێ توركیا له سه‌ر سنووره‌كان به په‌كه‌كه‌وه سه‌رقاڵ بێت و بارزانیش كه‌ركوك بخاته ده‌ستی خۆی. ئه‌وه ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكیشه.
فیكره‌ت بیلا نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته ده‌نووسێ كه ئه‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له گه‌ڵ جه‌میل چیچه‌كیش باس كردووه و ئه‌ویش ئاوا جوابی داوه‌ته‌وه: ره‌شنووسه‌كه له له سه‌ر پێداگری سه‌رۆك ئه‌ركان و به به‌شداریی خۆی ئاماده كراوه. ئێمه‌ش ئیراده‌ی سیاسیی خۆمان خستۆته پشتی ئه‌و ره‌شنووسه‌وه. هیچ موناقه‌شه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه. ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن هه‌موومانه‌وه یانی "حكومه‌تیAKPو ئه‌رته‌ش پێكه‌وه"، دراوه. ره‌شنووسه‌كه پێویستی به‌وه نییه كه ئامانجه‌كان یه‌ك به یه‌ك ده‌ستنیشان بكات. من ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم كه كێ له‌وێی تیرۆریسته، ده‌نا ئه‌وه‌ی كه به‌شداریی له تیرۆر دا ده‌كات، وه‌ك ئه‌و مه‌سه‌له وایه كه‌ده‌ڵێت: ئه‌وان كه‌سانێكن نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی كه دزن، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆستی دزن.
كه باسی ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ین، ته‌نیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریستانه نه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه شه‌ریكی ئه‌و تیرۆریستانه‌ن. له كاتی ئۆپه‌راسیۆندا خۆ ئێمه له كه‌س ناپرسین كه: كوانێ ناسنامه‌كه‌ت؟!
ئه‌ساسی ئه‌و ره‌شنووسه‌ش به‌و شێوه‌یه ئاماده كراوه كه ئامانجی ئه‌و، زمانی ئه‌و، پرۆژه‌ی ئه‌و، هه‌رده‌مو ده‌توانێ له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دیاری بكرێ و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه كه په‌كه‌كه‌ی لێیه‌و هه‌روه‌ها ده‌ورووبه‌ری ئه‌و.
ئه‌و قسانه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر توركیا جه‌ساره‌ت بكا، ئه‌وا ده‌توانێ به‌و ره‌شنووسه ئێدیعا بكات كه په‌كه‌كه له كه‌ركوك هه‌یه‌و هێرش بكاته سه‌ر كه‌ركوك. به‌دڵنیاییه‌وه دهۆك و سلێمانی و هه‌ولێریش ده‌كه‌ونه‌به‌ر ئه‌و ئامانجه.