خۆرهه‌ڵات نیوز: له شاری وانی باكووری كوردستان، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر میتێگێكی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیك و له ئاكام دا كۆمه‌ڵێك كه‌سی به‌شدار له‌و میتینگه‌یان ده‌ستگیر كرد و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌شیان بریندار كرد.
له مینگێكی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیك كه تیایدا، فاتمه كورتالان، نوێنه‌ی شاری وان، ئۆزده‌ل ئوچه‌ل، نوێنه‌ری شاری به‌دلیس، له پارله‌مانی توركیا، نه‌زیر كاراباشوو، جێگری سه‌رۆكی گشتی DTPبه‌ڕێوه چوو، پۆلیسی شاری وان هێرشی كرده سه‌ر به‌شدار بووان و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندین كه‌سیش ده‌ستگیر كران كه تا ئێستا ژووماره‌یان نه‌زانراوه.
پۆلیسی شاری وان، دوابه‌دوای كۆبوونه‌كه ـ كه به درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجه‌لان" ده‌ستی پێكرد ـ هێرشیان كرده سه‌ر به‌شدار بووان و خه‌ڵكێكی زۆریان له میتینگه‌كه‌دا ده‌ستگیر و بریندار كرد.
Sunday, November 18, 2007
پۆلیسی توركیا هیرشی كرده سه‌ر میتینگێكی دی تی پی
حاته‌م مه‌نبه‌ری |
حاته‌می مه‌نبه‌ری hatemmenberi@hotmail.com
سه رچاوه هه لویست
تورکییه، له هه‌ڕه‌شه‌وه تا هێرش
ده‌وڵه‌ت و ئه‌رته‌شی نوێی تورک به هێرش، نه‌ک ته‌نیا بۆ سه‌ر خاک و خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵکوو بۆ سه‌ر بوونی وشه‌ی کورد و کوردستان و هه‌موو ئه‌وشته‌ی بۆنی کوردی لێوه بێت دامه‌زراوه؛ که‌ماڵ مسته‌فا (ئه‌تاتورک) پێش ئه‌وه یۆنان له به‌شێکی وڵاته‌که‌ی وه‌ده‌رنێ و زۆر پێش ئه‌وه شاری به‌زۆری ئه‌ورووپایی‌نشینی ئه‌زمیر ئاگر بدات و دانشتوانی "ناتورک"ی تووڕداته ناو ده‌ریا، په‌لاماری کوردستانی دا و ماڵ و حاڵی کوردانی وێران کرد.
له‌وده‌مه‌وه تائیستا مێشکی مرۆڤی تورک به "کورد نییه"، " تورکی کێوی" و ...هتد رائه‌هێنرێ و ئێستا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌م زۆربه‌ی تورکان پێیان‌وایه ئه‌ر‌مه‌نستان، یۆنان، ئینگلیز، ئێران و شه‌یتان و ... هتد کوردیان بۆ ئه‌وان ساز کردووه، ده‌نا ئه‌و شوێنه نه قه‌ت ناوی کوردستان بووه و نه کوردیشی لێ ژیاوه! ئه‌مه شێواندنێکی میژووی مرۆڤایه‌تییه به‌ڵام له لای کۆمه‌ڵگه‌ی تورک ته‌نانه‌ت تورکی بیست ـ سی ساڵ له ئه‌ورووپا ژیاویش ئاسایی ئاساییه!
پاش شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو و گلانی سه‌دام، راپه‌ڕینی باشوور کێشه‌ی کوردی خسته‌وه رۆژه‌ڤی مێدیاکانی جیهان و سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆلای وه‌زعی ناهه‌مواری کورد، لانی که‌م له باشوور، راکێشرا؛ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌رچوار داگیرکه‌رکه‌ی کوردستان کێچ له پێستیان به‌ر بوو و هه‌ر رۆژێک له‌یه‌کێک له پێته‌خته‌کانی تاوان کۆ ده‌بوونه‌وه و پیلانیان له دژی کورد داده‌نا و دوای کۆبوونه‌وه‌کانیشیان رایان ده‌گه‌یاند که ئه‌وان هیچ مافێک بۆ هیچ به‌شێکی کوردان له هیچ جێگایک ( ئه‌وه‌ی بۆ تورکان بگه‌ڕێته‌وه ئه‌یان وت ته‌نانه‌ت له ئارژانتینیش) په‌سه‌ند ناکه‌ن و ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه وه‌ک به‌شی کوردان دانراوه ژێرده‌ستی و نۆکه‌ری ئه‌وانه و هیچیتر.
هه‌رچه‌ند سه‌رکوتکردن و له‌به‌ینبردنی هه‌موو کوردان له‌ده‌ستی ئه‌م چوار وڵاته سته‌مکاره چووبووه ده‌ر و جگه له‌م هه‌ڕه‌شانه نه‌یان ئه‌توانی به‌کرده‌وه پێشی گه‌وره‌بوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی مه‌سه‌له‌ی کورد بگرن، به‌ڵام کوردانیش قه‌ت وه‌ک خۆی هه‌ستیان به مه‌ترسی هاوکاری ئه‌م چوار دوژمنه‌ی خویان نه‌کرد و ئه‌گه‌ریش کردیان قه‌ت به‌کرده‌وه یه‌کیان نه‌گرت و نه‌بوونه هاوپه‌یمان وه‌ک دژمنانیان لێی ئه‌ترسان و ئیستاش لێی ئه‌ترسن!
پاش جێکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی باشووری کوردستان و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردووک ئێداره‌که، خه‌می تورکان و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان زیاتر بوو و له‌وکاته‌وه تا ئیستا رۆژ و مانگ نییه که کاربه‌ده‌ستێکی تورک هه‌ڕه‌شه‌ییک نه‌کات و به ئاشکرا بێحورمه‌تییه‌ک به کورد نه‌کات؛ له‌سه‌ر بڕیاری ره‌سمی ده‌وڵه‌تی تورک مێدیاکانی تورک بۆیان نییه وشه‌ی رێبه‌رانی کورد به‌کار بێنن و به جێی ئه‌وه ئه‌ڵێن"سه‌رۆک عه‌شیره‌تانی شومالی ئێراق"؛ هه‌روه‌ها تا بۆیان کراوه له به‌ره‌سمی بوونی سه‌مبۆله کوردییه‌کان پێش‌گیرییان کردوه و...
به‌ڵام تورکان ماوه‌ییه‌که هێزێکی مه‌زنی سه‌ربازییان هێناوه‌ته سه‌ر سنووره‌کانی باشووری کوردستان و به‌کرده‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی ئه‌و به‌شه له خاکی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ن.
به‌رواڵه‌ت بیانووی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بوونی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له باشووره، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وه‌ی تورکیه‌ی تۆقاندوه جێکه‌وتن و ره‌سمیه‌ت پێدرانی ده‌وڵه‌تی باشووری کوردستانه، نه‌ک بوونی پ.ک.ک، چوونکه بوونی هێزی پاراستنی گه‌ل له باشوور نه تازه‌یه و نه ته‌نیا له باشووریشه، گه‌ریلا له قووڵایی خاکی باکووردا شه‌ڕ ده‌که‌ن و به سه‌دان هه‌زار کوردیش رۆژانه له ئیستامبووڵه‌وه تا شیڕناخ، خه‌ریکی خه‌باتن و بنکه‌شیان له باشوور نییه. تورکیه باش ده‌زانێ که به ده‌یان هێرشیش پ.ک.ک ی بۆ له‌به‌ین ناچێ، به‌ڵام ده‌زانێ هه‌ر هێرشێک نائه‌منی و دڵه‌راوکێیه‌ک بۆ خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی کورد له باشوور دروست ئه‌کات و کێشه و ته‌گه‌ره ئه‌خاته به‌رده‌م جێکه‌وتنی پڕۆسه‌ی به‌ده‌وڵت بوونی کورد.
بۆیه پیویسته کوردانیش به‌وردی تاکتیک و ستراتێژی ریژیمی تورک، وه‌ک گه‌وره‌ترین و به‌ده‌سه‌ڵاتترین دوژمنی خویان، بخوێننه‌وه و پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی دابنێن. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا یه‌کگرتن و به‌یه‌که‌وه هاوکاریکردنی کوردان، هه‌موو پیلانێکی ده‌وڵه‌تی تورکی پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه و هه‌موو هه‌وڵه ناوچه‌یی و ناونه‌ته‌وییه‌کانی فه‌شه‌ل پێ هێناوه و، پێموایه هه‌رئه‌مه‌ش، واتا یه‌کیه‌تی هه‌موو کوردان، چاره و چه‌کی داهاتوویه و کوردانی یه‌کنه‌گرتوو هه‌میشه دۆڕاون و یه‌کیه‌تیش زامنی سه‌رک