 حاته‌م مه‌نبه‌ری |
حاته‌می مه‌نبه‌ری hatemmenberi@hotmail.com
سه رچاوه هه لویست
تورکییه، له هه‌ڕه‌شه‌وه تا هێرش
ده‌وڵه‌ت و ئه‌رته‌شی نوێی تورک به هێرش، نه‌ک ته‌نیا بۆ سه‌ر خاک و خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵکوو بۆ سه‌ر بوونی وشه‌ی کورد و کوردستان و هه‌موو ئه‌وشته‌ی بۆنی کوردی لێوه بێت دامه‌زراوه؛ که‌ماڵ مسته‌فا (ئه‌تاتورک) پێش ئه‌وه یۆنان له به‌شێکی وڵاته‌که‌ی وه‌ده‌رنێ و زۆر پێش ئه‌وه شاری به‌زۆری ئهورووپایینشینی ئه‌زمیر ئاگر بدات و دانشتوانی "ناتورک"ی تووڕداته ناو ده‌ریا، په‌لاماری کوردستانی دا و ماڵ و حاڵی کوردانی وێران کرد.
له‌وده‌مه‌وه تائیستا مێشکی مرۆڤی تورک به "کورد نییه"، " تورکی کێوی" و ...هتد رائه‌هێنرێ و ئێستا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌م زۆربه‌ی تورکان پێیانوایه ئه‌رمه‌نستان، یۆنان، ئینگلیز، ئێران و شه‌یتان و ... هتد کوردیان بۆ ئه‌وان ساز کردووه، ده‌نا ئه‌و شوێنه نه قه‌ت ناوی کوردستان بووه و نه کوردیشی لێ ژیاوه! ئه‌مه شێواندنێکی میژووی مرۆڤایه‌تییه به‌ڵام له لای کۆمه‌ڵگه‌ی تورک ته‌نانه‌ت تورکی بیست ـ سی ساڵ له ئه‌ورووپا ژیاویش ئاسایی ئاساییه!
پاش شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو و گلانی سه‌دام، راپه‌ڕینی باشوور کێشه‌ی کوردی خسته‌وه رۆژه‌ڤی مێدیاکانی جیهان و سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆلای وه‌زعی ناهه‌مواری کورد، لانی که‌م له باشوور، راکێشرا؛ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌رچوار داگیرکه‌رکه‌ی کوردستان کێچ له پێستیان به‌ر بوو و هه‌ر رۆژێک له‌یه‌کێک له پێته‌خته‌کانی تاوان کۆ ده‌بوونه‌وه و پیلانیان له دژی کورد داده‌نا و دوای کۆبوونه‌وه‌کانیشیان رایان ده‌گه‌یاند که ئه‌وان هیچ مافێک بۆ هیچ به‌شێکی کوردان له هیچ جێگایک ( ئه‌وه‌ی بۆ تورکان بگه‌ڕێته‌وه ئه‌یان وت ته‌نانه‌ت له ئارژانتینیش) په‌سه‌ند ناکه‌ن و ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه وه‌ک به‌شی کوردان دانراوه ژێرده‌ستی و نۆکه‌ری ئه‌وانه و هیچیتر.
هه‌رچه‌ند سه‌رکوتکردن و له‌به‌ینبردنی هه‌موو کوردان له‌ده‌ستی ئه‌م چوار وڵاته سته‌مکاره چووبووه ده‌ر و جگه له‌م هه‌ڕه‌شانه نه‌یان ئه‌توانی به‌کرده‌وه پێشی گه‌وره‌بوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی مه‌سه‌له‌ی کورد بگرن، به‌ڵام کوردانیش قه‌ت وه‌ک خۆی هه‌ستیان به مه‌ترسی هاوکاری ئه‌م چوار دوژمنه‌ی خویان نه‌کرد و ئه‌گه‌ریش کردیان قه‌ت به‌کرده‌وه یه‌کیان نه‌گرت و نه‌بوونه هاوپه‌یمان وه‌ک دژمنانیان لێی ئه‌ترسان و ئیستاش لێی ئه‌ترسن!
پاش جێکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی باشووری کوردستان و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردووک ئێداره‌که، خه‌می تورکان و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان زیاتر بوو و له‌وکاته‌وه تا ئیستا رۆژ و مانگ نییه که کاربه‌ده‌ستێکی تورک ههڕهشهییک نه‌کات و به ئاشکرا بێحورمه‌تییه‌ک به کورد نه‌کات؛ له‌سه‌ر بڕیاری ره‌سمی ده‌وڵه‌تی تورک مێدیاکانی تورک بۆیان نییه وشه‌ی رێبه‌رانی کورد به‌کار بێنن و به جێی ئه‌وه ئه‌ڵێن"سه‌رۆک عه‌شیره‌تانی شومالی ئێراق"؛ هه‌روه‌ها تا بۆیان کراوه له به‌ره‌سمی بوونی سه‌مبۆله کوردییه‌کان پێش‌گیرییان کردوه و...
به‌ڵام تورکان ماوه‌ییه‌که هێزێکی مه‌زنی سه‌ربازییان هێناوه‌ته سه‌ر سنووره‌کانی باشووری کوردستان و به‌کرده‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی ئه‌و به‌شه له خاکی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ن.
به‌رواڵه‌ت بیانووی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بوونی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له باشووره، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وه‌ی تورکیه‌ی تۆقاندوه جێکه‌وتن و ره‌سمیه‌ت پێدرانی ده‌وڵه‌تی باشووری کوردستانه، نه‌ک بوونی پ.ک.ک، چوونکه بوونی هێزی پاراستنی گه‌ل له باشوور نه تازه‌یه و نه ته‌نیا له باشووریشه، گه‌ریلا له قووڵایی خاکی باکووردا شه‌ڕ ده‌که‌ن و به سه‌دان هه‌زار کوردیش رۆژانه له ئیستامبووڵهوه تا شیڕناخ، خه‌ریکی خه‌باتن و بنکه‌شیان له باشوور نییه. تورکیه باش ده‌زانێ که به ده‌یان هێرشیش پ.ک.ک ی بۆ له‌به‌ین ناچێ، به‌ڵام ده‌زانێ هه‌ر هێرشێک نائه‌منی و دڵه‌راوکێیه‌ک بۆ خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی کورد له باشوور دروست ئه‌کات و کێشه و ته‌گه‌ره ئه‌خاته به‌رده‌م جێکه‌وتنی پڕۆسه‌ی به‌ده‌وڵت بوونی کورد.
بۆیه پیویسته کوردانیش به‌وردی تاکتیک و ستراتێژی ریژیمی تورک، وه‌ک گه‌وره‌ترین و به‌ده‌سه‌ڵاتترین دوژمنی خویان، بخوێننه‌وه و پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی دابنێن. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا یه‌کگرتن و به‌یه‌که‌وه هاوکاریکردنی کوردان، هه‌موو پیلانێکی ده‌وڵه‌تی تورکی پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه و هه‌موو هه‌وڵه ناوچه‌یی و ناونهتهوییهکانی فه‌شه‌ل پێ هێناوه و، پێموایه هه‌رئه‌مه‌ش، واتا یه‌کیه‌تی هه‌موو کوردان، چاره و چه‌کی داهاتوویه و کوردانی یه‌کنه‌گرتوو هه‌میشه دۆڕاون و یه‌کیه‌تیش زامنی سه‌رک