خۆرهه‌ڵات نیوز: له شاری وانی باكووری كوردستان، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر میتێگێكی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیك و له ئاكام دا كۆمه‌ڵێك كه‌سی به‌شدار له‌و میتینگه‌یان ده‌ستگیر كرد و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌شیان بریندار كرد.
له مینگێكی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتیك كه تیایدا، فاتمه كورتالان، نوێنه‌ی شاری وان، ئۆزدهل ئوچهل، نوێنه‌ری شاری به‌دلیس، له پارله‌مانی توركیا، نه‌زیر كاراباشوو، جێگری سه‌رۆكی گشتی DTPبه‌ڕێوه چوو، پۆلیسی شاری وان هێرشی كرده سه‌ر به‌شدار بووان و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندین كه‌سیش ده‌ستگیر كران كه تا ئێستا ژووماره‌یان نه‌زانراوه.
پۆلیسی شاری وان، دوابه‌دوای كۆبوونه‌كه ـ كه به درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجه‌لان" ده‌ستی پێكرد ـ هێرشیان كرده سه‌ر به‌شدار بووان و خه‌ڵكێكی زۆریان له میتینگه‌كه‌دا ده‌ستگیر و بریندار كرد.
Sunday, November 18, 2007
پۆلیسی توركیا هیرشی كرده سه‌ر میتینگێكی دی تی پی
حاته‌م مه‌نبه‌ری |
حاته‌می مه‌نبه‌ری hatemmenberi@hotmail.com
سه رچاوه هه لویست
تورکییه، له هه‌ڕه‌شه‌وه تا هێرش
ده‌وڵه‌ت و ئه‌رته‌شی نوێی تورک به هێرش، نه‌ک ته‌نیا بۆ سه‌ر خاک و خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵکوو بۆ سه‌ر بوونی وشه‌ی کورد و کوردستان و هه‌موو ئه‌وشته‌ی بۆنی کوردی لێوه بێت دامه‌زراوه؛ که‌ماڵ مسته‌فا (ئه‌تاتورک) پێش ئه‌وه یۆنان له به‌شێکی وڵاته‌که‌ی وه‌ده‌رنێ و زۆر پێش ئه‌وه شاری به‌زۆری ئهورووپایینشینی ئه‌زمیر ئاگر بدات و دانشتوانی "ناتورک"ی تووڕداته ناو ده‌ریا، په‌لاماری کوردستانی دا و ماڵ و حاڵی کوردانی وێران کرد.
له‌وده‌مه‌وه تائیستا مێشکی مرۆڤی تورک به "کورد نییه"، " تورکی کێوی" و ...هتد رائه‌هێنرێ و ئێستا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌م زۆربه‌ی تورکان پێیانوایه ئه‌رمه‌نستان، یۆنان، ئینگلیز، ئێران و شه‌یتان و ... هتد کوردیان بۆ ئه‌وان ساز کردووه، ده‌نا ئه‌و شوێنه نه قه‌ت ناوی کوردستان بووه و نه کوردیشی لێ ژیاوه! ئه‌مه شێواندنێکی میژووی مرۆڤایه‌تییه به‌ڵام له لای کۆمه‌ڵگه‌ی تورک ته‌نانه‌ت تورکی بیست ـ سی ساڵ له ئه‌ورووپا ژیاویش ئاسایی ئاساییه!
پاش شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو و گلانی سه‌دام، راپه‌ڕینی باشوور کێشه‌ی کوردی خسته‌وه رۆژه‌ڤی مێدیاکانی جیهان و سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆلای وه‌زعی ناهه‌مواری کورد، لانی که‌م له باشوور، راکێشرا؛ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌رچوار داگیرکه‌رکه‌ی کوردستان کێچ له پێستیان به‌ر بوو و هه‌ر رۆژێک له‌یه‌کێک له پێته‌خته‌کانی تاوان کۆ ده‌بوونه‌وه و پیلانیان له دژی کورد داده‌نا و دوای کۆبوونه‌وه‌کانیشیان رایان ده‌گه‌یاند که ئه‌وان هیچ مافێک بۆ هیچ به‌شێکی کوردان له هیچ جێگایک ( ئه‌وه‌ی بۆ تورکان بگه‌ڕێته‌وه ئه‌یان وت ته‌نانه‌ت له ئارژانتینیش) په‌سه‌ند ناکه‌ن و ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه وه‌ک به‌شی کوردان دانراوه ژێرده‌ستی و نۆکه‌ری ئه‌وانه و هیچیتر.
هه‌رچه‌ند سه‌رکوتکردن و له‌به‌ینبردنی هه‌موو کوردان له‌ده‌ستی ئه‌م چوار وڵاته سته‌مکاره چووبووه ده‌ر و جگه له‌م هه‌ڕه‌شانه نه‌یان ئه‌توانی به‌کرده‌وه پێشی گه‌وره‌بوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی مه‌سه‌له‌ی کورد بگرن، به‌ڵام کوردانیش قه‌ت وه‌ک خۆی هه‌ستیان به مه‌ترسی هاوکاری ئه‌م چوار دوژمنه‌ی خویان نه‌کرد و ئه‌گه‌ریش کردیان قه‌ت به‌کرده‌وه یه‌کیان نه‌گرت و نه‌بوونه هاوپه‌یمان وه‌ک دژمنانیان لێی ئه‌ترسان و ئیستاش لێی ئه‌ترسن!
پاش جێکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی باشووری کوردستان و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردووک ئێداره‌که، خه‌می تورکان و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان زیاتر بوو و له‌وکاته‌وه تا ئیستا رۆژ و مانگ نییه که کاربه‌ده‌ستێکی تورک ههڕهشهییک نه‌کات و به ئاشکرا بێحورمه‌تییه‌ک به کورد نه‌کات؛ له‌سه‌ر بڕیاری ره‌سمی ده‌وڵه‌تی تورک مێدیاکانی تورک بۆیان نییه وشه‌ی رێبه‌رانی کورد به‌کار بێنن و به جێی ئه‌وه ئه‌ڵێن"سه‌رۆک عه‌شیره‌تانی شومالی ئێراق"؛ هه‌روه‌ها تا بۆیان کراوه له به‌ره‌سمی بوونی سه‌مبۆله کوردییه‌کان پێش‌گیرییان کردوه و...
به‌ڵام تورکان ماوه‌ییه‌که هێزێکی مه‌زنی سه‌ربازییان هێناوه‌ته سه‌ر سنووره‌کانی باشووری کوردستان و به‌کرده‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی ئه‌و به‌شه له خاکی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ن.
به‌رواڵه‌ت بیانووی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بوونی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له باشووره، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وه‌ی تورکیه‌ی تۆقاندوه جێکه‌وتن و ره‌سمیه‌ت پێدرانی ده‌وڵه‌تی باشووری کوردستانه، نه‌ک بوونی پ.ک.ک، چوونکه بوونی هێزی پاراستنی گه‌ل له باشوور نه تازه‌یه و نه ته‌نیا له باشووریشه، گه‌ریلا له قووڵایی خاکی باکووردا شه‌ڕ ده‌که‌ن و به سه‌دان هه‌زار کوردیش رۆژانه له ئیستامبووڵهوه تا شیڕناخ، خه‌ریکی خه‌باتن و بنکه‌شیان له باشوور نییه. تورکیه باش ده‌زانێ که به ده‌یان هێرشیش پ.ک.ک ی بۆ له‌به‌ین ناچێ، به‌ڵام ده‌زانێ هه‌ر هێرشێک نائه‌منی و دڵه‌راوکێیه‌ک بۆ خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی کورد له باشوور دروست ئه‌کات و کێشه و ته‌گه‌ره ئه‌خاته به‌رده‌م جێکه‌وتنی پڕۆسه‌ی به‌ده‌وڵت بوونی کورد.
بۆیه پیویسته کوردانیش به‌وردی تاکتیک و ستراتێژی ریژیمی تورک، وه‌ک گه‌وره‌ترین و به‌ده‌سه‌ڵاتترین دوژمنی خویان، بخوێننه‌وه و پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی دابنێن. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا یه‌کگرتن و به‌یه‌که‌وه هاوکاریکردنی کوردان، هه‌موو پیلانێکی ده‌وڵه‌تی تورکی پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه و هه‌موو هه‌وڵه ناوچه‌یی و ناونهتهوییهکانی فه‌شه‌ل پێ هێناوه و، پێموایه هه‌رئه‌مه‌ش، واتا یه‌کیه‌تی هه‌موو کوردان، چاره و چه‌کی داهاتوویه و کوردانی یه‌کنه‌گرتوو هه‌میشه دۆڕاون و یه‌کیه‌تیش زامنی سه‌رکTuesday, October 30, 2007
په‌كه‌كه عه‌سكه‌ره دیله‌كان ته‌سلیمی ئه‌مریكا ده‌كات
خۆرهه‌ڵات نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات به ماڵپه‌ڕی ئاوێستای راگه‌یاند: سهرۆكهیاتیی په‌كه‌كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه عه‌سكه‌ره دیله‌كانی توركیا ته‌سلیمی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كوردستان بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا، موراد قه‌ره‌یلان، سه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان، له گه‌ڵ ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی kck له سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه باشترین رێگا ئه‌وه‌یه كه عه‌سكه‌ره توركه‌كانی كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه به دیل گیراون، ته‌سلیم به هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان بكرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: هه‌ر ئێستا وتووێژێكی نهێنی له نێوان به‌رپرسانی باڵای په‌كه‌كه و سه‌ربازانی ئه‌مریكایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئارا دایه.
جێی ئاماژه‌یه تا ئێستا به‌رپرسانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه. له لایه‌كی دیه‌وه ئه‌مریكا به ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه پلانێكیان بۆ هێرش كردنه سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل نییه.
دوێنێ چاپه‌مه‌نییه‌كانی توركیا بڵاویان كردبۆوه كه په‌كه‌كه له ناوچه‌ی جۆله‌مێرگ عه‌سكه‌ره توركه‌كانی ته‌سلیمی توركیا كردۆته‌وه. به‌ڵام ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه.
نه‌زمی ئه‌فشار كوردستانی گه‌وره به ئاره‌زووی مه‌حاڵ و په‌كه‌كه به تیرۆریست ده‌زانێ
خۆرهه‌ڵات نیوز: دوكتور عه‌لیره‌زا نه‌زمی ئه‌فشار، ئه‌و توركه شۆڤینییه‌ی كه له سایه‌ی حیزبه كوردییه‌كان و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ دا له ناو توركه‌كانی ئێران دا ناوبانگی ده‌ركردووه، له نامه‌یه‌ك دا بۆ كۆنگره‌ی ناوبراو زۆر به توندی هێرشی كردۆته سه‌ر كورد و ره‌خنه له گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ ده‌گرێ كه بۆچی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان مه‌حكووم كردووه.
نه‌زمی ئه‌فشار هه‌ر له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌ی دا ئه‌و راگه‌یاندراوه به دژایه‌تیی پان فارسیستی و گاڵته‌جاڕیانه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له‌گه‌ڵ تور‌كان ناوزه‌د ده‌كات و ده‌ڵێ:
"من پێم وابوو ئه‌و كۆنگره‌یه بۆ خه‌باتی خه‌ڵكانی ناو ئێران و دابین كردنی مافی نه‌ته‌وه سته‌م لێكراوه‌كانی ئێرانه. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له سه‌ره‌تایی ترین مافی ئینسانی و كولتووری و ئابووری خۆیان بێبه‌شن. من پێم وا بوو به بێ ئاماده بوون و پشتگیریی نوێنه‌رێك له لایه‌ن 35 ملیۆن توركی ئێرانه‌وه ئه‌و كۆنگره‌یه پشتیوان و ئیعتیباری پێویستی نابێت."
نه‌زمی ئه‌فشار له درێژه دا حیزبه كوردییه‌كانی ناو ئه‌و كۆنگره‌یه به هه‌ل په‌ره‌ست و گاڵته‌جاڕی ده‌ستی ئه‌كته‌ره نه‌خوازراوه‌كانی ناوچه (مه‌به‌ستی ئه‌مریكایه) له قه‌ڵه‌م داوه و نووسیویه‌تی: "نه‌مده‌زانی كه گروپگه‌لێكی هه‌لپه‌ره‌ست، به شاراوه‌یی یا ده‌ستیان له ناو ده‌ستی گڵاوی ده‌ستدرێژیكه‌رانی دێرینی سه‌ر مافه‌كانی ئێمه دایه، یا گاڵته‌جاڕی ئه‌كته‌ره نه‌خوازراوه‌كانی ناوچه‌كه‌ن و بۆ داهاتووی خولیایی خۆیان نه‌خشه و خه‌یاڵی خاویان له سه‌ردایه."
نه‌زمی ئه‌فشار له درێژه دا په‌كه‌كه‌ی به گروپێكی تیرۆریستی ناوزه‌د كردووه و نووسیوێتی: "گروپی كرێكاریی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، به دانپیانانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان، رێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستییه كه ئێستاش ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كانی له گوێی كه‌س نه‌چۆته ده‌رێ و بۆنی باڕووتی بۆمبه‌كانیان له لووتی كه‌س ده‌رنه‌چووه و ره‌نگی ئه‌و خوێنانه‌ی كه رشتوویانه له چاوی كه‌س دا نه‌سڕدراوه‌ته‌وه"
له درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه دا نه‌زمی ئه‌فشار كوردستانی گه‌وره‌ی به ئاره‌زوویه‌كی مه‌حاڵ ناوزه‌د كردووه كه كورده‌كان ده‌خوازن به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چوار وڵاتی دێرین و به ته‌مه‌نی ئیسلامی و له ناو بردنی ژیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه ده‌ستی بێنن و نوسیویه‌تی: "دۆستان و برایانی كوردی ئێمه ئه‌گه‌ریش ئاره‌زووی مه‌حاڵی كوردستانی گه‌وره‌یان له سه‌ردایه به ته‌مان به‌ڵكوو به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چوار وڵاتی دێرین و به ته‌مه‌نی ئیسلامی و له ناو بردنی ژیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شتێك به شتێك ببێ و سیاسه‌ت بازانی ناوچه‌كه، جیهانی 400 ملیۆنیی تورك و 300 ملیۆنیی عه‌ره‌ب، به هه‌موو پێداویستییه دوولایهنهكانهوه، له ناوچه نه‌وتییه‌كانی كه‌نداوه‌وه تا ده‌ریای هه‌میشه توركی خه‌زه‌ر، به هیچ و پووچ بفرۆشن، دیسانیش پێویسته له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه دا بیره بهرزهفڕانهكانی خۆیان به بابه‌تی تایبه‌ت به ئێران و مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه‌وه به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه."
نه‌زمی ئه‌فشار له درێژه دا پێی وایه كه ئیدانه كردنی كرده‌وه‌كانی توركیا له نزیك سنووره‌كانی خۆی بۆ كۆنترۆلی كرده‌وه (به وته‌ی ئه‌و) تیرۆریستییه‌كان، خۆی له خۆی دا بوونی ئه‌مریكا له عێراق و رووخاندنی حكومه‌تی سه‌دام ئیدانه ده‌كات و دروست بوونی حكومه‌تی كوردستان به ده‌ره‌نجامی ده‌ستدرێژی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و هه‌ر بۆیه ئه‌و حكوومه‌ته‌ش له ئیعتیبار ده‌خات. هه‌روه‌ها پێی وایه كه ئه‌و ئیدانه كردنه، بوونی ئیسراییل له (به وته‌ی ئه‌و) باكووری عێراق و په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی و چه‌كداری ئه‌وان به ده‌ستدرێژی دێنێته به‌رچاو و پێی وایه كه له جیهانی گلوبالیزه كراوی ئێستا دا هیچ سنوورێك بۆ داڵده‌دانی تیرۆریستان ئیعتیباری نامێنێ.
نه‌زمی ئه‌فشار له درێژه دا هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و له كاتێكدا كه ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ برای گیان به‌خت كردووی ناوبراو لێ شێواوه نووسیویه‌تی: "بۆچی ئه‌و كاته‌ی كه ئیدریس بارزانی فه‌رمانی كوشتن و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی توركمانی كه‌ركووكی به‌و شێوه ناشیرینه ده‌ركرد كه ته‌نانه‌ت خوداكانی وه‌دیهێنه‌ری ئه‌ویش ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن و مه‌جبووری ده‌كه‌ن جه‌ریمه بدا، بۆ ئێمه بێده‌نگین؟ بۆچی له به‌رامبه‌ر جینایه‌تی به‌رده‌وامی ره‌شه‌كوژی و گۆڕینی دیمۆگرافی كه‌ركوك (له لایه‌ن كوردانه‌وه) ئه‌و كۆنگره‌یه هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك ده‌رنابڕێ؟ ئایا ئه‌مڕۆ دژایه‌تیی كردنی تور‌كان و سبه‌ینێ دژایه‌تی عه‌ره‌به‌كان و دووسبه‌ی به‌هه‌شتی كوڕه‌مامه‌كانی ئاریایی (مه‌به‌ست كورد و فارسه) و سه‌رده‌می له‌ناوچوونی عه‌ره‌ب و تورك نییه؟"
ئه‌و له كۆتایی دا به وه‌بیر هێنانه‌وه و گله‌یی له‌وه‌ی كه له راپۆرتێكی ئه‌و كۆنگره‌یه دا نووسراوه رێژه‌ی كورد و تورك له ئێران به‌قه‌د یه‌كتره، هۆشداری ده‌دا كه نه‌هێڵن ئه‌و كۆنگره‌یه ببێته گاڵته‌جاڕی هێندێك كه‌سی گومان لێكراو.
په‌كه‌كه گه‌مارۆ دانی 100 گه‌ریلاى له لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركه‌وه به درۆ خسته‌وه
خۆرهه‌ڵات نیوز: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل له لێدوانێكیدا بۆ چاپه‌مه‌نییه‌كان، ئه‌و هه‌واڵه به درۆ ده‌خاته‌وه كه 100 گه‌ریلای په‌كه‌كه له گه‌مارۆی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا دابن.
ناوه‌ندی ناوبراو بڵاویكرده‌وه: له‌و ئاخریانه دا هه‌واڵێك بڵاوبۆته‌وه كه گوایه له دوای شه‌ڕی ئۆرامارا هیزه‌كانی ئه‌رته‌شی تورك 100 گه‌ریلایان خستۆته گه‌مارۆی خۆیانه‌وه، ئه‌و هه‌واڵه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و هه‌واڵه به درۆ ده‌خه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین ئه‌و هه‌واڵه‌ش وه‌كوو ئه‌و هه‌واڵه وایه كه ده‌یانوت كه 8 عه‌سكه‌ره دیله‌كه‌ی توركیا ته‌سلیمی ئه‌و وڵاته كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌نده رایگه‌یاند: 8 عه‌سكه‌ره دیله‌كه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا ئێستا له چیاكانی باكوری كوردستان له ده‌ستی هێزه‌كانی گه‌ریلا دان.
له خۆپێشاندانێكی دژی برِیاری له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چۆپی دوو به‌رهه‌می هونه‌ری شۆرِشگێرانهی پێشكه‌ش کرد
- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- له خۆپێشاندانێكی ره‌وه‌ندی كورد له ستۆكهۆلمی وڵاتی سوید دژ به برِیاری توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چۆپی به چرِینی مه‌قام و به‌سته‌یه‌كی شۆرِشگێرانه به‌شداربوو. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له وڵاتی سوید کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه‌کانی کوردی و کوردستانی و فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان و ئینستاتیفی کورد له سوید، دژی برِیاری هێرشی سه‌ربازی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستان خۆپیشاندانێکیان رێکخست. راگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح به په‌یامێنری راگه‌یاند له‌و خۆپیشاندانه‌دا هه‌زاران کوردستانی و دۆستی کورد ئاماده‌بوون و به ئاڵای کوردستانه‌وه و به حه‌ماسێکی زۆره‌وه سروودی نه‌ته‌وایه‌تی و بژی کوردستان و بژی کورد ده‌گووترایه‌وه و چه‌ندین په‌رله‌مانتاری سویدی ئاماده‌بوون و ده‌نگی نارِهزاییان به‌رزده‌کرده‌وه دژی برِیاری له‌شکرکێشی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ چۆپی به‌رێکه‌وت له‌و کاته‌دا بۆ کارێکی هونه‌ری له سوید بوو و له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئاماده‌بوو و ده‌نگی نارِهزایی خۆی به‌رزکرده‌وه، هه‌وه‌رها وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو کردوو و گووتی "ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئێوه و به توندی نارِهزایی خۆم دهردهبرِم به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌شکرکێشییه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کورد، هیوادارم کێشه‌کانمان بهرِێگهی دیالۆگ و ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکرێت و به بێ خوێن رشتن کۆتایی به ههرِهشهکانی تورکیا بێت، بژی کورد بژی کوردستان". دواتر چۆپیی هونه‌رمه‌ند به مقامێک و به‌سته‌یه‌کی شۆرِشگێرِانه له سه‌نته‌ری ستۆکهۆڵمدا جۆش و خرۆشێکی زۆری دایه خۆپیشانده‌ران. | |
سه‌رۆكی كوردستان: له رێگای ناڕاسته‌خۆوه هه‌وڵدراوه سه‌ربازه‌كانی توركیا ئازاد بکرین
PNA –په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌داخراوی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) ئه‌نجامدا و دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كرد و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی كوردستان گووتی:"پێمان خۆشه سه‌ربازه دیله‌كانی سوپای توركیا ئازاد بكرێن كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) ده‌ست به‌سه‌رن"، ئاشكراشی كرد كه له رێگای ناڕاسته‌خۆوه هه‌ندێك هه‌وڵدراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه ئازاد بكرێن. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم دووپاتیكرده‌وه كه ئێمه هه‌ڕه‌شه نین بۆ توركیا و ده‌ستی ئاشتی بۆیان درێژ ده‌كه‌ین، به‌ڵام زمانی هه‌ڕه‌شه‌ش قبوڵ ناكه‌ین ئه‌و كێشه‌یه‌ش پێویسته به رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت". له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان "عه‌دنان موفتی" رایگه‌یاند كه شاندێكی كوردی ده‌چێته به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك له‌مه‌ڕ ئه‌و بارگرژییه‌ی كه له‌گه‌ڵ توركیا دا هه‌یه، چونكه حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه له پاراستن و به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری و سنووری عێراق دا . جێگه‌ی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردسانیش ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه داخراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوون و رای خۆیان ده‌ربڕی. | |
Monday, October 29, 2007
كونسوڵی به‌ریتانیا له كوردستان: زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن
PNA - تاریق نامیق / هه‌ولێر - به‌یانی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆڕێك بۆ خاتوو (ئه‌لیسین كێمپ) كونسوڵی به‌ریتانیا له كوردستان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لی به‌ریتانیا ساز كرد ، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستانی باس كرد. سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه خاتوو ( ئه‌لیسین كێمپ) هۆكاری گواستنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیای له‌كه‌ركوكه‌وه بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه گهرِاندهوه كه هه‌ولێر پایته‌خت و سه‌نته‌ری هه‌رێمی كوردستانه و بۆ ئاسانكاری بهرِێوهچوونی كاره‌كان ئه‌م هه‌نگاوه نرا كه گواستنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانی بوو له سه‌ره‌تای ساڵی 2007 . ئه‌وه‌شی رِوونكردهوه كه بوونی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانی له‌كوردستان بۆ دوو هۆ ده‌گه‌رێته‌وه، یه‌كه‌میان: بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له راو بۆچوونی خه‌ڵك و ئاسانی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی برِیار و له‌به‌رامبه‌ردا گه‌یاندنی بۆچوونی به‌ریتانیا ، دووه‌میان: پشتگیریكردن له عێراقێكی یه‌كگرتوو وحكومه‌تێكی فیدراڵ كه له‌توانایدایه عێراق به‌باشی به‌رێوه به‌رێ. له‌میانه‌ی كۆرِهكهیدا (ئه‌لیسین) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم لهرِووی ئه‌منییه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌ده‌ست هێناوه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بواره. ئه‌وه‌شی باسكرد كه هه‌رێمی كوردستان به‌چه‌ند دراوسێیه‌ك ده‌ور دراوه كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا زۆر قورسه، ئه‌مه‌ش بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی قورس بكات. (ئه‌لیسین كێمپ) ئاشكرایكرد كه به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌ی له‌كوردستان ئه‌نجام درا، زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌رێژه‌ی 98% داواده‌كه‌ن كوردستان سه‌ربه‌خۆبێ , هه‌روه‌ها 95% عێراق به خه‌ڵكی كوردستانیشه‌وه ده‌نگیان بۆ ده‌ستووری عێراق داوه، ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین عێراق به‌یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، چونكه به‌و شێوه‌یه مافی هه‌مووان ده‌پارێزرێت و هه‌مووان له‌ئه‌رك وماف دا یه‌كسان ده‌كات. كۆڕگێر دووپاتیكرده‌وه كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیا وسوریا و ئێران ئاسان نییه، ئێرانیشی به نموونه هێنایه‌وه كه مۆڵگه‌یه بۆ چه‌ندین گرووپی تیرۆریستی. هه‌روه‌ها گووتیشی: "ئه‌وه‌ی میدیا و رِاگهیاندنهكانی سه‌رقاڵ كردوه ئه‌وه‌یه كه له‌توركیا رِوودهدات و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی به‌ریتانیا پشتگیری له پێشنیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات . له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی (كێمپ) گووتی: ئێمه پشتگیری له گۆرِانی بارودۆخی سیاسی كورد له توركیا به‌رێگه‌ی گفتوگۆ ده‌كه‌ین , وئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه هه‌رچه‌نده پارتی كرێكارانی كوردستان (pkk) به‌رده‌وام بێت له‌و دۆخه‌دا ئه‌وا كێشه‌ی كورد له توركیا ئالۆزتر ده‌كات . كونسوڵی به‌ریتانیا له‌كوردستان ئه‌وه‌ی دركاند كه "تاڵه‌بانی" و "بارزانی" هه‌ڵوێستی خۆیان دیاریكرد كه دژ به شهرِ و پاڵپشتی خۆیان بۆ دانوستان راگه‌یاند، ئێمه‌ش له‌به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها پێشوازی له‌هه‌نگاوی پاڵپشتی كورد ده‌كه‌ین كه پێشكه‌ش به عێراقی كردووه، بۆ دابینكردنی ئاسایش هه‌روه‌ها "بابه‌كر زێباری" سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراقی به‌نموونه هێنایه‌وه كه خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی به‌ره و پێش بردووه، ئه‌وه‌شی باسكرد كه به‌ریتانیا خه‌ریكی مه‌شق پێكردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی عێراقه له كاری خۆیان. ده‌رباره‌ی ماده‌ی 140 ناوبراو گوتی: به‌ریتانیا پاڵپشتی له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كات و ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه هه‌ندێك له هه‌نگاوه‌كانی ره‌نگه دوابكه‌وێت و له‌كاتی خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت و حكومه‌تی به‌ریتانیاش باوه‌ڕی وایه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیوویهتهی تا ئێستا به‌باشی خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه پێیان وایه "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا له ئه‌ركه‌كه‌یدا زۆر ئه‌كتیڤه هه‌روه‌ها راسپارده‌كانی سه‌رۆك بارزانیش گوێیان لێ ده‌گیرێت و كاریان پێ ده‌كرێت. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كهبهریتانییهكان پڕۆژه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی هه‌ولێریان به‌هاوكاری كۆمپانیایه‌كی توركی له ئه‌ستۆ گرتووه. هه‌روه‌ها گوتیشتی: پاشكۆی رۆشنبیری و كلتووری به‌ریتانی له‌شاری هه‌ولێر به‌م زوانه ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیش تیمێكی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیا دێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌دانی كوردستان په‌یدا بكه‌ن و بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك چالاكییان له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بێت. هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه كه ئۆفیسه‌كه‌ی بتوانێت ڤیزه‌ی به‌ریتانی به هاوڵاتیان بدات، چونكه ئه‌وه كارێكی زۆری ده‌وێت. دواتر ئاماده‌بووان به سه‌ره‌نج و تێبینی و پرسیاره‌كانیان به‌شداریان له كۆڕه‌كه كرد. | |
راگه‌یاندنی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
PNA – هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان سازدا و راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان ده‌ركرد، به‌پێی وێنه‌یه‌كی ئه‌م راگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌ی كه ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركران، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌كه‌یه:- رۆژی (29/10/2007) به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ، له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان كرد. بۆ پێشه‌وه...
29/10/2007 | |
Sunday, October 28, 2007
هێزی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی سنوور له حاڵه‌تی ئاماده باشدان
خۆرهه‌ڵات نیوز: جه‌بار یاوه‌ر، وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی هه‌رێم له حاڵه‌تی ئاماده‌باشدان.
جه‌بار یاوه‌ر له لێدوانێك دا بۆ ماڵپه‌ڕی چاو‌دێر و سه‌باره‌ت به ئاماده‌باشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له به‌رامبه‌ر له‌شكر كێشی توركیا، وتی: به‌رده‌وام هێزی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی هه‌رێم له حاڵه‌تی ئاماده‌باش دان، چونكه هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی پر مه‌ترسی تیرۆر دا هه‌ڵكه‌وتووه.
جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و دام‌و ده‌زگا ته‌نفیزی و ته‌شریعی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێم، هیزی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی هه‌رێم، ده‌بێت له پێناو سه‌قامگیریی، ئاسایش و ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشدا بێت.
عه‌لی باباجان: ئێمه به‌توندی دژی كاریگه‌ریی هێزه‌كانی رۆژئاواین له سه‌ر باكووری عێراق
خۆرهه‌ڵات نیوز: عه‌لی باباجان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه له تاران به سه‌ر ده‌بات، له كۆنفڕانسێكی خه‌به‌ریی دا له‌گه‌ڵ مه‌نوچێهر موته‌كی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وتی: ئێمه به توندی دژی كاریگه‌ریی هێزه‌كانی رۆژئاواین له باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) و باكووری عێراق به به‌شێك له خاكی عێراق ده‌زانین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ئاماژه به به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پێی ده‌ڵێ، "تیرۆریزمێك كه له خاكی عێراقه‌وه بۆ ئامانجه‌كانی له توركیا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ" وتی: شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق نییه و ئێمه له‌گه‌ڵ تیرۆریزمه له خاكی عێراقدا و بۆیه بۆ سه‌ركوتكردنی تیرۆر ده‌بێ هه‌موو دنیا یه‌كبگرن.
عه‌لی باباجان رایگه‌یاند: توركیا سووره له سه‌ر به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ په‌كه‌كه و هه‌موو میكانیزمێكی پێویست دژی تیرۆر به كار ده‌به‌ین و له هه‌موو كات و شوێنێكی دیاریكراو به كاری ده‌هێنین و داوا له دۆستانمان ده‌كه‌ین كه له‌مباره‌یه‌وه هاوكارمان بن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆتایی قسه‌كانیدا وێڕای ئه‌وه‌ی كه سوپاسی ئێرانی كرد بۆ هاوكاریكردنیان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له گه‌ڵ هێزه‌كانی په‌كه‌كه دا، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش كرد بۆ ئه‌و كۆنفڕانسه‌ی كه به وته‌ی باباجان قه‌راره حه‌وتووی داهاتوو له نێوان وڵاتانی هاوسێی عێراق له ئه‌سته‌موڵی توركیا ده‌گیرێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌و كۆنفڕانسه خه‌به‌رییه دا وتی: ئێمه هێرشه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه مه‌حكوم ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوده‌ردی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان توركیا ده‌زانین. موته‌كی له سه‌ر پێویستی هه‌نگاو نانی هه‌رچی زووتری به‌ره‌نگار بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ناوی نا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و دژایه‌تی له گه‌ڵ تیرۆریزم پێداگری كرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی كه فه‌رق ناكات كه ئه‌و كرده‌وانه له لایه‌ن په‌كه‌كه یان پژاك یا منافقین یان هه‌ر تاقمێكی تر ئه‌نجام ده‌درێت وتی: وتووێژه‌كانی دوو لایه‌نه و هاوكارییه ناوچه‌ییه‌كان ده‌بێ ببێته هۆی وه‌ستاندنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان.
شایانی باسه وڵاتانێكی كه به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانیانیان داگیر كردووه، به‌رده‌وام له دژایه‌تی كرنی كوردان یه‌ك هه‌ڵوێستن و هه‌میشه زۆر یه‌ك له ناكۆكییه‌كانیان به خاتری سه‌ركوتكردنی كوردان ده‌خه‌نه لاوه.
ئه‌وه له حاڵێك دایه كه میلله‌تی كورد هه‌میشه ویستوویه‌تی له رێگای ئاشتی و دیالۆگه‌وه‌و داوای مافه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام له لای ئه‌و وڵاتانه‌وه كه بۆ خۆیان به‌شێكن له تۆڕی تیرۆریزمی جیهانی به‌رده‌وام هه‌وڵ دراوه كه داوا ره‌واكانی شۆڕشگێڕه كورده‌كان و نه‌ته‌وه‌ی كورد به جۆرێك چه‌واشه‌ی بكه‌ن و ره‌نگێكی ناشیرینی پێ بده‌ن.Saturday, October 27, 2007
له مه‌ریوان هێرش كرایه سه‌ر نووسینگه‌ی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان
خۆرهه‌ڵات نیوز: له هێرشی چه‌ند چه‌كدارێك بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی یه‌كیه‌تی نیشتمانیی كوردستان له مه‌ریوان، كوردێكی دانیشتووی ئا‌ڵمانیا كوژرا.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرمان له مه‌ریوان، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێك كه دروشمی "الله اكبر"یان ده‌كوت، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان كه له 150 مه‌تریی فه‌رمانداریی ئه‌و شاره هه‌ڵكه‌وتووه و له ئاكام دا كوردێكی دانیشتووی ئا‌ڵمانیا كه به سه‌ردان گه‌ڕابۆوه كوردستان كه‌وته به‌ر ده‌سرێژ و هه‌ر له‌وێ كوژرا.
به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌ریوانه‌وه ئه‌و هێرشه له لایه‌ن گروپی تیرۆریستیی "ئه‌نسارولئیسلام" كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرێ ئه‌نجام دراوه.
شایانی ئاماژه پێ كردنه دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی "بلال حبشی" نزیك بۆلواری موعه‌لیمی شاری مه‌ریوان دوو كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده، له كاتێك دا كه له سه‌ر شه‌قامه‌كه پیاسه‌یان ده‌كرد، له لایان دوو كه‌سی مۆتۆرسواره‌وه به ده‌مانچه ته‌قه‌یان لێكرا و كوژران.
ئه‌و دوو كه‌سه خه‌ڵكی باشووری كوردستان بوون و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ بوو كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له باشووری كوردستان پیلانیان ده‌گێڕا.
یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه ناوی "مادیح هه‌ورامی" بوو كه به‌رپرسی نیزامیی به‌شێك له‌و تیرۆریستانه بوو كه له چه‌ند مانگی رابردوو دا له ناوچه‌كانی سنووری هه‌رێمی باشووری كوردستان، كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌وه‌ی تریش ناوی "سوهه‌یب" بوو و خه‌ڵكی ناوچه‌ی خورماڵ بوو.
شایانی ئاماژه پێكردنه ساڵی پاریش دوو تیرۆریستی تر به ناوه‌كانی "محه‌ممه‌د كوردستانی" و "بێستوون قه‌ویله‌یی"، له ناوچه‌ی مه‌ریوان به ده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كوژران.
Friday, October 26, 2007
له‌یلا زانا: "هیچ كوردێكی به‌شه‌ره‌ف براكانی ته‌سلیم ناكاته‌وه"
له‌یلا زانا ژنه سیاسه‌تمه‌داری كوردستانی توركیا له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی "ده‌ته‌په" رایگه‌یاند:"هیچ كوردێكی به‌شه‌ره‌ف و به ناموس برای خۆی ته‌سلیم ناكاته‌وه، تا له زینداندا تیابچن".
سایتی میللیه‌ت بڵاویكرده‌وه، له كۆنگره‌ی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی "ده‌ته‌په" كه پارله‌مانتارانی ده‌ته‌په له پارله‌مانی توركیا و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان و نوێنه‌رانی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسی به‌شدارییان تێداكردو ئه‌مڕۆ هه‌یینی له‌دیاربه‌كر ده‌ستیپێكرد، له‌یلا زانا ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی توركیا گرت و رایگه‌یاند:"پێویسته توركیا سه‌رۆك ئاپۆ ئازادبكات، ئه‌گه‌رچی توركیا هه‌رگیز ئه‌وكاره ناكات".
سه‌باره‌ت به داواكه‌ی توركیا بۆ ده‌ستگیركردن و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی سه‌رانی په‌كه‌كه، له‌یلا زانا وتی:"داوا له براكانمان له كوردستانی عیراق كراوه كه سه‌رانی په‌كه‌كه ته‌سلیم به حكومه‌تی توركیا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ كوردێكی به شه‌ره‌ف و به ناموس براكانی خۆی ته‌سلیم ناكاته‌وه ئه‌وه قبوڵ ناكات كه له زینداندا بڕزێن و ئه‌شكه‌نجه بدرێن".
جێی ئاماژه‌كه كۆنگره‌كه به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردنی پارته‌كه بوو بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ده‌ستوری نوێی توركیا.
كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كه‌می عیراق‌و توركیا كۆتاییهات و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ن
سبه‌ی)
سه‌عات 7:45 ده‌قیقه‌ی ئه‌مشه‌و، دانیشتنی دووه‌می گفتوگۆكانی توركیا‌و عیراق كۆتاییهاتو هیچ كام له‌به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌نه‌بوون ناوه‌رۆكی گفتوگۆكانیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاشكرا بكه‌ن.
له دانیشتنی دووه‌مدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی عیراق به‌هه‌ردوو نوێنه‌ره‌كه‌ی یهكێتیو پارتیشه‌وه ئاماده‌ی كۆبوونهوهكهبوونو له‌لایه‌ن توركه‌كانیشه‌وه هه‌ریه‌ك له عه‌لی باباجان وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌شیر ئاتاڵای وه‌زیری ناوخۆی توركیا و نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره به‌شدارییان كرد‌و ونزیكه‌ی چوار سه‌عات و نیوی خایاند.
بڕیاره سبه‌ینێش دانیشتنه‌كان به‌رده‌وامبێت.
پێشتر محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ئه‌نكه‌ره رایگه‌یاند: خولی داهاتووی گفتوگۆكان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
عه‌سكه‌ری به چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی راگه‌یاند: تا ئێستا گفتوگۆكان به‌باشی به‌ڕێوه‌چوون و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری گرنگ له‌نێوان وه‌فدی عیراق و لێپرسراوانی توركیا سازده‌كرێت.
گفتوگۆكان كه لهسهربهیانی ئه‌مڕۆ هه‌یینی ده‌ستیپێكرد ، له‌لایه‌ن توركیاوه هه‌ریه‌ك له عه‌لی باباجان وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌شیر ئاتالاَی وه‌زیری ناوخۆ و له‌لایه‌ن عیراقیشه‌وه شیروان وائیلی وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی و عه‌بدولقادر محه‌مه‌د جاسم وه‌زیری به‌رگری له‌لایه‌ن عیراق به‌شدارییان تێداكرد، به‌ڵام رێگه‌نه‌درا به‌نوێنه‌رانی كورد به‌شداری له‌دانیشتنی یه‌كه‌می گفتوگۆكاندا بكه‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش عه‌لی باباجان له‌گه‌ڵ یاشار بیوك ئانت سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیادا كۆبووه‌وه و وه‌فده‌كه‌ی عیراقیش به‌ره‌و هۆتێلی ئه‌نكه‌ره هیڵتۆن به‌ڕێكه‌وتوون.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه به سایتی سی ئێن ئێن توركیان راگه‌یاند: حكومه‌تی عیراقی بڕیاریداوه به عه‌مه‌لی ده‌ستبكات به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌كه‌كه و به هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی بڵاویكرده‌وه نانسی ماك ئێڵدۆونی راوێژكاری رۆس ویڵسنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌عیراق و جه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ باربارۆ، له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی عیراقدا كۆبوونه‌ته‌وه و هاتنی ئه‌و جهنهڕاڵهش له‌سه‌ر داوای نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بووه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد كه عه‌لی باباجان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاشار بیوك ئانت سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، له‌گه‌ڵ رۆس ویڵسنی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ئه‌نكه‌ره، كۆبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له رۆمانیایه، له‌سه‌رجه‌م پێشهاته‌كان ئاگادارده‌كرێته‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی توركیا رایگه‌یاندبوو، كه‌سه‌ردانی وه‌فده باڵاكه‌ی عیراق بۆ ئه‌نكه‌ره دوا هه‌لی دیپلۆماسییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌شكركێشی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی په‌كه‌كه دروستبووه.
کوردستانی - مه‌سرور بارزانی: ئێمه ده‌مانه‌وێ رۆلێكی كاریگه‌رترمان له دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت
PNA- له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی، مه‌سرور بارزانی سه‌ركی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له حكومه‌تی عێراقی فیدرال، ده‌یه‌وێ رۆلێكی كاریگه‌رتر له دانووستانه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ توركیا ببینێت، راشیگه‌یاند كه چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه كه كۆتایی به كێشه‌كه بێنێت جێی ره‌زامه‌ندی گشت لایه‌كه. سه‌رۆكی ئاژانسی گشتی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی : سه‌ره‌ڕای جموجۆڵه‌كانی سه‌رسنووری سوپای توركیا ، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژییه به‌رده‌وامه . | |
کوردستانی - بارزانی: پشتگیری له هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ربازی ناكه‌ین، به‌ڵام ئاماده‌ین ئاسانكاری بۆ هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بكه‌ین.
PNA – سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێوان توركیا و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: په‌یامی من بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له توركیا باوه‌ڕییان به دیموكراسی و ئاشتی هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه رێگه‌نه‌ده‌ن كێشه‌ی نێوان په‌كه‌كه و توركیا ببێته كێشه‌ی نێوان كورد و تورك، چونكه كورد خۆی قوربانی تیرۆره و لایه‌نگیری له توندوتیژیش ناكات و ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه ژیانێكی دیموكراسی و ئاشتیانه دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها پشتگیری له هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ربازی ناكه‌ین و هه‌ر رێگهچارهیهكیش ئێمه بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕه بكێشێت پشتگیری لێ ناكه‌ین، به‌ڵام ئاماده‌ین ئاسانكاری بۆ هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بكه‌ین. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گوتی: ئێمه ده‌زانین كه له 20 ساڵی رابردوودا رێگه چاره‌ی سه‌ربازی هیچ ئه‌نجامێكی باشی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ویستویانه ئێمه ناچار بكه‌ن و بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕه بمانبه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیار بدرێت به رێگه‌ی سه‌ربازی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه پشتگیری لێناكه‌ین و ناشمانه‌وێت ببینه لایه‌نێك له شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه، چونكه ئێمه نامانه‌وێت خاكی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه یاخود توركیاوه بۆ شه‌ڕ كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت. سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (نوری مالكی) چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی به تیرۆریست ناساندووه، ئایا ئه‌وان تیرۆریستن؟، سه‌رۆكی كوردستان گوتی: به داخه‌وه مالكی له ژێر كاریگه‌ری فشاری حكومه‌تی توركیا ئه‌و لێدوانه‌ی داوه و من ئه‌و قسانه‌ی (نوری مالكی)ـم پێ ناخۆش بوو، من په‌كه‌كه به رێكخراوێكی تیرۆریست نازانم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی پێشنیازكرد و په‌كه‌كه ره‌تی بكاته‌وه، ئه‌و كات په‌كه‌كه به تیرۆریست ده‌زانم، نه‌ك ئێستا. هه‌ر له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا (مه‌سعود بارزانی) گوتی: من به گشتی ئه‌وه ره‌تده‌كه‌مه‌وه كه په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان دا هه‌بێت به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی كوردستان دایه، من ته‌حه‌دای ئه‌وه ده‌كه‌م په‌كه‌كه له هیچ یه‌كێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی) و ته‌نانه‌ت له ناوچه گوند نیشینه‌كانی كوردستانیش دا هه‌بن، جگه له‌مانه‌ش هیچ باره‌گایه‌كیشیان له نزیك باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دا نیه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئیداری هه‌رێمی كوردستانیان به كه‌مته‌رخه‌م وه‌سفكردووه له‌ئاست رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، سه‌رۆكی كوردستان گوتی: به چاكی بۆ به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان روونمان كردۆته‌وه كه ئێمه ئاماده‌ن نین پێشمه‌رگه‌كانمان بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بنێرینه ئه‌و چیا سه‌ختانه، چونكه ئه‌و ناوچانه كۆنـتڕۆڵ ناكرێن، شه‌ڕی په‌كه‌كه له ناو خاكی توركیاش له سنووره‌كان نیه و ئه‌و شوێنانه‌ش كۆنتڕۆڵ ناكرێن، چونكه شه‌ڕكه‌ری گه‌ریلایان هه‌یه و ئه‌وان هێزێكی ئاسایی سه‌ربازییان نیه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت به‌م بیانوویه شكستی ناوخۆیان دابپۆشن، ئێمه به ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان گوتووه پشتگیری له هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ربازی ناكه‌ین و هه‌ر رێگهیهچارهیهكیش ئێمه بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕه بكێشێت پشتگیری لێ ناكه‌ین، به‌ڵام ئاماده‌ین ئاسانكاری بۆ هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بكه‌ین. | |
به‌رپرسانی تورك: ئامانج بارزانییه
خۆرهه‌ڵات نیوز: نووسه‌رێكی تورك كه دۆستایه‌تییه‌كی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ یاشار بیوك ئانت، سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌رته‌شی توركیا، دوێنێ له وتارێك دا له رۆژنامه‌ی میلییه‌تی توركی، نووسی: هه‌م یاشار بیوك ئانت سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌رته‌شی تورك و هه‌م جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی بڵندی تێكۆشان له دژی تیرۆر و وته‌بێژی حكومه‌تی تورك، جه‌میل چیچه‌ك، به ئاشكرا ئه‌وه‌یان وتووه كه ئامانج له هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها په‌كه‌كه نییه، به‌ڵكوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی و ده‌سه‌ڵاتی باكووری عێراق(هه‌رێمی كوردستان)ه و كه گۆیا یارمه‌تی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن.
فیكره‌ت بیلا، نووسه‌ری ئه‌و وتاره له رۆژنامه‌ی میللییه‌تدا ده‌نووسێ: وه‌ك ئاگادارن سه‌رۆك وه‌زیری توكیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌وه‌ی ئه‌و وڵاته عه‌لی باباجان، له گه‌شته دیپڵۆماسیهكانی ئه‌م ئاخریانهیاندا وتبوویان كه هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به مه‌ستی سه‌ركوتكردنی په‌كه‌كه‌یه.
به‌ڵام له لێدوانه‌كانی یاشار بی‌و ئانت و روونكردنه‌وه‌كانی جه‌میل چیچهكدا ئه‌و راستییه ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و قسانه ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده‌ن، ئه‌گینا ئامانجی سه‌ره‌كی له هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه.
فیكره‌ت بیلا ده‌نووسێ: به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی حورییه‌تیش، ئه‌رتوغرول ئوزكوك، چه‌ند رۆژ له مه‌وبه‌ر گوتبوی ئامانج به ته‌نبا په‌كه‌كه نییه و به‌ڵكوو بارزانیشه. ئوزكوك نووسیبووی كه ئه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی به سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌رته‌شی تورك، یاشار بیوك ئانتیش كردووه و ئه‌ویش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی قه‌بووڵ كردووه.
فیكره‌ت بیلا نوسیوییه‌تی: من كه خۆشم به دوا داچوونم بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كرد و ته‌له‌فونم بۆ بیوك ئانمت كرد و لێم پرسی كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه راسته؟ ئه‌و گوتی راسته و ئاواشی قسه كرد: "من هه‌میشه وتوومه، له نێوان تیرۆریست و ئه‌وكه‌سه‌ی كه یارمه‌تیی تیرۆریست ده‌كات هیچ جیاوازییه‌ك نییه".
بیوك ئانت رایگه‌یاند: چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌مریكا گوتبووی كه بارزانی یارمه‌تی په‌كه‌كه ده‌كات، بۆیه ئه‌و ناتوانێ كه‌له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه هاوكاریی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن دانیشتنی هه‌بێت. بیوك ئانت ئیدیعای ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ست دایه كه بارزانی یارمه‌تی په‌كه‌كه‌ی كردووه.
یانی به‌لای سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌رته‌ش له تێكۆشان دژی په‌كه‌كه دا بارزانی له گه‌ڵ توركیا نییه، به‌ڵكوو دژی توركیا و له گه‌ڵ په‌كه‌كه‌یه.
بیوك ئانت ونووسیویه‌تی: گۆڕینی روانگه و پێگه‌ی بارزانی ئامانجی توركیایه.
هه‌ر له‌و نووسینه دا هاتووه كه بیوك ئانت ئیدیعا ده‌كا: بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی كه به ئامانجی خۆی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بگات، ئه‌وا دێت توركیا به شتی دیكه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كا و پشتگیری په‌كه‌كه ده‌كا. یانی ده‌یه‌وێ توركیا له سه‌ر سنووره‌كان به په‌كه‌كه‌وه سه‌رقاڵ بێت و بارزانیش كه‌ركوك بخاته ده‌ستی خۆی. ئه‌وه ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی كهركوكیشه.
فیكره‌ت بیلا نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته ده‌نووسێ كه ئه‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له گه‌ڵ جه‌میل چیچهكیش باس كردووه و ئه‌ویش ئاوا جوابی داوه‌ته‌وه: ره‌شنووسه‌كه له له سه‌ر پێداگری سه‌رۆك ئه‌ركان و به به‌شداریی خۆی ئاماده كراوه. ئێمه‌ش ئیراده‌ی سیاسیی خۆمان خستۆته پشتی ئه‌و ره‌شنووسه‌وه. هیچ موناقه‌شه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه. ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن هه‌موومانه‌وه یانی "حكومه‌تیAKPو ئه‌رته‌ش پێكه‌وه"، دراوه. ره‌شنووسه‌كه پێویستی به‌وه نییه كه ئامانجه‌كان یه‌ك به یه‌ك ده‌ستنیشان بكات. من ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم كه كێ له‌وێی تیرۆریسته، ده‌نا ئه‌وه‌ی كه به‌شداریی له تیرۆر دا ده‌كات، وه‌ك ئه‌و مه‌سه‌له وایه كه‌ده‌ڵێت: ئه‌وان كه‌سانێكن نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی كه دزن، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆستی دزن.
كه باسی ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ین، ته‌نیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریستانه نه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه شه‌ریكی ئه‌و تیرۆریستانه‌ن. له كاتی ئۆپه‌راسیۆندا خۆ ئێمه له كه‌س ناپرسین كه: كوانێ ناسنامه‌كه‌ت؟!
ئه‌ساسی ئه‌و ره‌شنووسه‌ش به‌و شێوه‌یه ئاماده كراوه كه ئامانجی ئه‌و، زمانی ئه‌و، پرۆژه‌ی ئه‌و، ههردهمو ده‌توانێ له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دیاری بكرێ و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه كه په‌كه‌كه‌ی لێیه‌و هه‌روه‌ها ده‌ورووبه‌ری ئه‌و.
ئه‌و قسانه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر توركیا جه‌ساره‌ت بكا، ئه‌وا ده‌توانێ به‌و ره‌شنووسه ئێدیعا بكات كه په‌كه‌كه له كه‌ركوك هه‌یه‌و هێرش بكاته سه‌ر كه‌ركوك. به‌دڵنیاییه‌وه دهۆك و سلێمانی و هه‌ولێریش دهكهونهبهر ئه‌و ئامانجه.