- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- له خۆپێشاندانێكی ره‌وه‌ندی كورد له ستۆكهۆلمی وڵاتی سوید دژ به برِیاری توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چۆپی به چرِینی مه‌قام و به‌سته‌یه‌كی شۆرِشگێرانه به‌شداربوو. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له وڵاتی سوید کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه‌کانی کوردی و کوردستانی و فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان و ئینستاتیفی کورد له سوید، دژی برِیاری هێرشی سه‌ربازی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستان خۆپیشاندانێکیان رێکخست. راگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح به په‌یامێنری راگه‌یاند له‌و خۆپیشاندانه‌دا هه‌زاران کوردستانی و دۆستی کورد ئاماده‌بوون و به ئاڵای کوردستانه‌وه و به حه‌ماسێکی زۆره‌وه سروودی نه‌ته‌وایه‌تی و بژی کوردستان و بژی کورد ده‌گووترایه‌وه و چه‌ندین په‌رله‌مانتاری سویدی ئاماده‌بوون و ده‌نگی نارِه‌زاییان به‌رزده‌کرده‌وه دژی برِیاری له‌شکرکێشی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ چۆپی به‌رێکه‌وت له‌و کاته‌دا بۆ کارێکی هونه‌ری له سوید بوو و له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئاماده‌بوو و ده‌نگی نارِه‌زایی خۆی به‌رزکرده‌وه، هه‌وه‌رها وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو کردوو و گووتی "ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئێوه و به توندی نارِه‌زایی خۆم ده‌رده‌برِم به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌شکرکێشییه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کورد، هیوادارم کێشه‌کانمان به‌رِێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکرێت و به بێ خوێن رشتن کۆتایی به هه‌رِه‌شه‌کانی تورکیا بێت، بژی کورد بژی کوردستان". دواتر چۆپیی هونه‌رمه‌ند به مقامێک و به‌سته‌یه‌کی شۆرِشگێرِانه له سه‌نته‌ری ستۆکهۆڵمدا جۆش و خرۆشێکی زۆری دایه خۆپیشانده‌ران. | |
Tuesday, October 30, 2007
له خۆپێشاندانێكی دژی برِیاری له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چۆپی دوو به‌رهه‌می هونه‌ری شۆرِشگێرانه‌ی پێشكه‌ش کرد
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment