رۆژی (29/10/2007) به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ، له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، به هه‌ست كردن به ئه‌ركه نیشتمانیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای پرۆسه‌ی دیموكراسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جه‌خت كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ، سیاسی، ئابوری و دراوسێتی ولاتانی ناوچه‌كه ، كۆبوونه‌وه، هه‌مه‌لایه‌نه له كێشه‌ی ئێستای كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ (PKK) و ئه‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت و مه‌رجانه‌ی به‌رامبه‌ر عێراق هه‌یه‌تی، كۆڵیه‌وه . سه‌ره‌نجام كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشته ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز به‌شێك نه‌بووین و نین ، له‌م كێشه سیاسی و عه‌سكه‌ریه‌ی له چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردوودا ، له نێو توركیادا هه‌یه و به داخیشه‌وه ، چه‌كداره‌كانی (PKK) بیێ مۆله‌تی یاسایی و رێكه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان ، خۆی له ناوچه سنوریه‌كاندا سه‌پاندوه و كێشه‌ی جۆاروجۆریشی بۆ خوڵقاندوین.
دووه‌م: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرِالی عێراق، هه‌وروه‌ها له‌گه‌ڵ ولاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه به پێی بریاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێو نه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌ركی پاراستنی عێراقی له ئه‌ستۆ دایه، هه‌رچی رێگایه‌كی راست و دروست بگرینه‌به‌ر بۆ به‌دی هێنانی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانمان، له پاراستنی سنور و رێگه گرتن له هه‌موو چه‌شنه به‌كار هێنانی ناوچه‌كانمان له دژی دراوسێكانمان.
سێیه‌م: به‌راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نینه‌وه كه‌وا :هه‌ر وه‌كو هه‌میشه ،له دوای راپه‌رین و ساڵی(1991) و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ، حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه سیاسیه‌كانی ، فاكته‌ری ئاشتی و ئارامی بووین و هه‌ین له ناوچه‌كه‌دا . ئێستاش پشتگیری PKK ناكه‌ین و رێگه‌ش ناده‌ین هیچ چه‌شنه كار ئاسانییان بۆ بكرێ.
كۆبونه‌وه، هیواداره به هه‌موولایه‌كمان به تایبه‌تی ئه‌مریكا ، حكومه‌تی عێراق ، ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ، هه‌موو وڵاتانی دۆست و پشتیوانی گه‌لی عێراق و كوردستان، هه‌رچی له توانا دا هه‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دریَغی نه‌كه‌ین، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌سه‌ری گونجاو ، بۆ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به راستی و به‌كرده‌وه ئاماده‌یه ئه‌ركه ئسولیه‌كانی خۆی وه‌كو به‌شێك له عێراقی فیدرال ، به‌دی بێنێ. به هیوای سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی یاسایی ، دیپلۆماسی ، سیاسی و چاكخوازی ...
بۆ پێشه‌وه...
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
29/10/2007
No comments:
Post a Comment