PNA – سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێوان توركیا و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: په‌یامی من بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له توركیا باوه‌ڕییان به دیموكراسی و ئاشتی هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه رێگه‌نه‌ده‌ن كێشه‌ی نێوان په‌كه‌كه و توركیا ببێته كێشه‌ی نێوان كورد و تورك، چونكه كورد خۆی قوربانی تیرۆره و لایه‌نگیری له توندوتیژیش ناكات و ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه ژیانێكی دیموكراسی و ئاشتیانه دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها پشتگیری له هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ربازی ناكه‌ین و هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كیش ئێمه بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕه بكێشێت پشتگیری لێ ناكه‌ین، به‌ڵام ئاماده‌ین ئاسانكاری بۆ هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بكه‌ین. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گوتی: ئێمه ده‌زانین كه له 20 ساڵی رابردوودا رێگه چاره‌ی سه‌ربازی هیچ ئه‌نجامێكی باشی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ویستویانه ئێمه ناچار بكه‌ن و بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕه بمانبه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیار بدرێت به رێگه‌ی سه‌ربازی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه پشتگیری لێناكه‌ین و ناشمانه‌وێت ببینه لایه‌نێك له شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه، چونكه ئێمه نامانه‌وێت خاكی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه یاخود توركیاوه بۆ شه‌ڕ كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت. سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (نوری مالكی) چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی به تیرۆریست ناساندووه، ئایا ئه‌وان تیرۆریستن؟، سه‌رۆكی كوردستان گوتی: به داخه‌وه مالكی له ژێر كاریگه‌ری فشاری حكومه‌تی توركیا ئه‌و لێدوانه‌ی داوه و من ئه‌و قسانه‌ی (نوری مالكی)ـم پێ ناخۆش بوو، من په‌كه‌كه به رێكخراوێكی تیرۆریست نازانم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی پێشنیازكرد و په‌كه‌كه ره‌تی بكاته‌وه، ئه‌و كات په‌كه‌كه به تیرۆریست ده‌زانم، نه‌ك ئێستا. هه‌ر له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا (مه‌سعود بارزانی) گوتی: من به گشتی ئه‌وه ره‌تده‌كه‌مه‌وه كه په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان دا هه‌بێت به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی كوردستان دایه، من ته‌حه‌دای ئه‌وه ده‌كه‌م په‌كه‌كه له هیچ یه‌كێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی) و ته‌نانه‌ت له ناوچه گوند نیشینه‌كانی كوردستانیش دا هه‌بن، جگه له‌مانه‌ش هیچ باره‌گایه‌كیشیان له نزیك باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دا نیه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئیداری هه‌رێمی كوردستانیان به كه‌مته‌رخه‌م وه‌سفكردووه له‌ئاست رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، سه‌رۆكی كوردستان گوتی: به چاكی بۆ به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان روونمان كردۆته‌وه كه ئێمه ئاماده‌ن نین پێشمه‌رگه‌كانمان بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بنێرینه ئه‌و چیا سه‌ختانه، چونكه ئه‌و ناوچانه كۆنـتڕۆڵ ناكرێن، شه‌ڕی په‌كه‌كه له ناو خاكی توركیاش له سنووره‌كان نیه و ئه‌و شوێنانه‌ش كۆنتڕۆڵ ناكرێن، چونكه شه‌ڕكه‌ری گه‌ریلایان هه‌یه و ئه‌وان هێزێكی ئاسایی سه‌ربازییان نیه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت به‌م بیانوویه شكستی ناوخۆیان دابپۆشن، ئێمه به ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان گوتووه پشتگیری له هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ربازی ناكه‌ین و هه‌ر رێگه‌یه‌چاره‌یه‌كیش ئێمه بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕه بكێشێت پشتگیری لێ ناكه‌ین، به‌ڵام ئاماده‌ین ئاسانكاری بۆ هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بكه‌ین. | |
Friday, October 26, 2007
کوردستانی - بارزانی: پشتگیری له هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ربازی ناكه‌ین، به‌ڵام ئاماده‌ین ئاسانكاری بۆ هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بكه‌ین.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment