PNA - تاریق نامیق / هه‌ولێر - به‌یانی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆڕێك بۆ خاتوو (ئه‌لیسین كێمپ) كونسوڵی به‌ریتانیا له كوردستان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لی به‌ریتانیا ساز كرد ، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستانی باس كرد. سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه خاتوو ( ئه‌لیسین كێمپ) هۆكاری گواستنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیای له‌كه‌ركوكه‌وه بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه هه‌ولێر پایته‌خت و سه‌نته‌ری هه‌رێمی كوردستانه و بۆ ئاسانكاری به‌رِێوه‌چوونی كاره‌كان ئه‌م هه‌نگاوه نرا كه گواستنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانی بوو له سه‌ره‌تای ساڵی 2007 . ئه‌وه‌شی رِوونكرده‌وه كه بوونی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانی له‌كوردستان بۆ دوو هۆ ده‌گه‌رێته‌وه، یه‌كه‌میان: بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له راو بۆچوونی خه‌ڵك و ئاسانی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی برِیار و له‌به‌رامبه‌ردا گه‌یاندنی بۆچوونی به‌ریتانیا ، دووه‌میان: پشتگیریكردن له عێراقێكی یه‌كگرتوو وحكومه‌تێكی فیدراڵ كه له‌توانایدایه عێراق به‌باشی به‌رێوه به‌رێ. له‌میانه‌ی كۆرِه‌كه‌یدا (ئه‌لیسین) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم له‌رِووی ئه‌منییه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌ده‌ست هێناوه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بواره. ئه‌وه‌شی باسكرد كه هه‌رێمی كوردستان به‌چه‌ند دراوسێیه‌ك ده‌ور دراوه كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا زۆر قورسه، ئه‌مه‌ش بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی قورس بكات. (ئه‌لیسین كێمپ) ئاشكرایكرد كه به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌ی له‌كوردستان ئه‌نجام درا، زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌رێژه‌ی 98% داواده‌كه‌ن كوردستان سه‌ربه‌خۆبێ , هه‌روه‌ها 95% عێراق به خه‌ڵكی كوردستانیشه‌وه ده‌نگیان بۆ ده‌ستووری عێراق داوه، ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین عێراق به‌یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، چونكه به‌و شێوه‌یه مافی هه‌مووان ده‌پارێزرێت و هه‌مووان له‌ئه‌رك وماف دا یه‌كسان ده‌كات. كۆڕگێر دووپاتیكرده‌وه كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیا وسوریا و ئێران ئاسان نییه، ئێرانیشی به نموونه هێنایه‌وه كه مۆڵگه‌یه بۆ چه‌ندین گرووپی تیرۆریستی. هه‌روه‌ها گووتیشی: "ئه‌وه‌ی میدیا و رِاگه‌یاندنه‌كانی سه‌رقاڵ كردوه ئه‌وه‌یه كه له‌توركیا رِووده‌دات و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی به‌ریتانیا پشتگیری له پێشنیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات . له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی (كێمپ) گووتی: ئێمه پشتگیری له گۆرِانی بارودۆخی سیاسی كورد له توركیا به‌رێگه‌ی گفتوگۆ ده‌كه‌ین , وئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه هه‌رچه‌نده پارتی كرێكارانی كوردستان (pkk) به‌رده‌وام بێت له‌و دۆخه‌دا ئه‌وا كێشه‌ی كورد له توركیا ئالۆزتر ده‌كات . كونسوڵی به‌ریتانیا له‌كوردستان ئه‌وه‌ی دركاند كه "تاڵه‌بانی" و "بارزانی" هه‌ڵوێستی خۆیان دیاریكرد كه دژ به شه‌رِ و پاڵپشتی خۆیان بۆ دانوستان راگه‌یاند، ئێمه‌ش له‌به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها پێشوازی له‌هه‌نگاوی پاڵپشتی كورد ده‌كه‌ین كه پێشكه‌ش به عێراقی كردووه، بۆ دابینكردنی ئاسایش هه‌روه‌ها "بابه‌كر زێباری" سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراقی به‌نموونه هێنایه‌وه كه خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی به‌ره و پێش بردووه، ئه‌وه‌شی باسكرد كه به‌ریتانیا خه‌ریكی مه‌شق پێكردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی عێراقه له كاری خۆیان. ده‌رباره‌ی ماده‌ی 140 ناوبراو گوتی: به‌ریتانیا پاڵپشتی له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كات و ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه هه‌ندێك له هه‌نگاوه‌كانی ره‌نگه دوابكه‌وێت و له‌كاتی خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت و حكومه‌تی به‌ریتانیاش باوه‌ڕی وایه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیوویه‌ته‌ی تا ئێستا به‌باشی خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه پێیان وایه "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا له ئه‌ركه‌كه‌یدا زۆر ئه‌كتیڤه هه‌روه‌ها راسپارده‌كانی سه‌رۆك بارزانیش گوێیان لێ ده‌گیرێت و كاریان پێ ده‌كرێت. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌به‌ریتانییه‌كان پڕۆژه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی هه‌ولێریان به‌هاوكاری كۆمپانیایه‌كی توركی له ئه‌ستۆ گرتووه. هه‌روه‌ها گوتیشتی: پاشكۆی رۆشنبیری و كلتووری به‌ریتانی له‌شاری هه‌ولێر به‌م زوانه ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیش تیمێكی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیا دێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌دانی كوردستان په‌یدا بكه‌ن و بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك چالاكییان له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بێت. هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه كه ئۆفیسه‌كه‌ی بتوانێت ڤیزه‌ی به‌ریتانی به هاوڵاتیان بدات، چونكه ئه‌وه كارێكی زۆری ده‌وێت. دواتر ئاماده‌بووان به سه‌ره‌نج و تێبینی و پرسیاره‌كانیان به‌شداریان له كۆڕه‌كه كرد. | |
Monday, October 29, 2007
كونسوڵی به‌ریتانیا له كوردستان: زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment