خۆرهه‌ڵات نیوز: له هێرشی چه‌ند چه‌كدارێك بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی یه‌كیه‌تی نیشتمانیی كوردستان له مه‌ریوان، كوردێكی دانیشتووی ئا‌ڵمانیا كوژرا.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرمان له مه‌ریوان، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێك كه دروشمی "الله اكبر"یان ده‌كوت، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان كه له 150 مه‌تریی فه‌رمانداریی ئه‌و شاره هه‌ڵكه‌وتووه و له ئاكام دا كوردێكی دانیشتووی ئا‌ڵمانیا كه به سه‌ردان گه‌ڕابۆوه كوردستان كه‌وته به‌ر ده‌سرێژ و هه‌ر له‌وێ كوژرا.
به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌ریوانه‌وه ئه‌و هێرشه له لایه‌ن گروپی تیرۆریستیی "ئه‌نسارولئیسلام" كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرێ ئه‌نجام دراوه.
شایانی ئاماژه پێ كردنه دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی "بلال حبشی" نزیك بۆلواری موعه‌لیمی شاری مه‌ریوان دوو كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده، له كاتێك دا كه له سه‌ر شه‌قامه‌كه پیاسه‌یان ده‌كرد، له لایان دوو كه‌سی مۆتۆرسواره‌وه به ده‌مانچه ته‌قه‌یان لێكرا و كوژران.
ئه‌و دوو كه‌سه خه‌ڵكی باشووری كوردستان بوون و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ بوو كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له باشووری كوردستان پیلانیان ده‌گێڕا.
یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه ناوی "مادیح هه‌ورامی" بوو كه به‌رپرسی نیزامیی به‌شێك له‌و تیرۆریستانه بوو كه له چه‌ند مانگی رابردوو دا له ناوچه‌كانی سنووری هه‌رێمی باشووری كوردستان، كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌وه‌ی تریش ناوی "سوهه‌یب" بوو و خه‌ڵكی ناوچه‌ی خورماڵ بوو.
شایانی ئاماژه پێكردنه ساڵی پاریش دوو تیرۆریستی تر به ناوه‌كانی "محه‌ممه‌د كوردستانی" و "بێستوون قه‌ویله‌یی"، له ناوچه‌ی مه‌ریوان به ده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كوژران.
Saturday, October 27, 2007
له مه‌ریوان هێرش كرایه سه‌ر نووسینگه‌ی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment